دەربارە
مێژووی دروستبوونی هێزی كۆماندۆی كوردستان، بەسەرپەرشتی و فەرماندەیی شەهیدی فەرماندە" ئاكام عمر" دەگەڕێتەوە بۆ كاتی سەر هەڵدانی داعش، كە سەرەتا ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست كەمتر بوو و خۆبەخشانە، ئەركیان پاراستنی خاكی كەركوك بوو لە دەست تیرۆرستانی داعش، هاوكات لە سەركردایەتیكردنی شەڕی داعش ڕۆڵی سەرەكیان هەبووە و سەركەوتنی مەزنیان بەسەر تیرۆریستاندا هێنا.