1 2 aim

كۆماندۆی كوردستان لە ڕێگەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنەوە، كۆتایی بە ئاسەواری تیرۆرستانی داعش دەهێنێت.

كۆماندۆی كوردستان لە ڕێگەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنەوە، كۆتایی بە ئاسەواری تیر*ۆرستا*نی د*اع*ش و شانە نوستووەكانیان لە ناوچەكانی سنوری گەرمیان دەهێنێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری و بە هەماهەنگی فڕۆكە و هێزەكانی هاوپەیمانان ، زنجیریەك ئۆپەراسیۆنی بۆ سنوری گەرمیان ناوچەی تاوێركەوە (دەرچەی ئاوە سپی) و سنوری (گوندی لەك) ئەنجامدا.

تیر*ۆرستا*ن ناو بە ناو لە ناوچەكانی سنوری (پەڵكانە و تاوێركەوە و زنانە) و چەند ناوچەكی دیكە مۆڵگە و حەشارگەكانیان ڕێكدەخەنەوە، بۆ خۆحەشاردان لە كاتی هەڵهاتنیان لە دەست یاسا و هێزە ئەمنییەكان، هەروەها دانانی پلانی تیر*ۆرستی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم و عیراق، "كۆڕانی كۆماندۆ" بە بەرنامە سەرجەم حەشارگە و تونێل و ئەشكەوتەكانیان دەتەقێنێتەوە و ئاسەواریان ناهێڵێت.

"كوڕانی كۆماندۆ" سنورەكەیان كێوماڵ كرد و شوێن پێ و ئاسەواری تیر*ۆرستا*ن هەڵگیرایەوە و چەند حەشارگە و ئەشكەوتێك تەقێنرایەوە و خاپوركران ، دەستیش بەسەر چەند گوللە هاونێك و لاپتۆپێك و كەل و پەلی دیكەی پەیوەندیكردندا گیرا.

هاوكات، بەڕِێز فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان "كوڕانی كۆماندۆ"ی ڕاسپارد بەردەوام بن، لەسەر ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە بە مەبەستی كۆتایی هێنان بە ئاسەواری تیر*ۆرستا*نی د*اع*ش و شانە نوستووەكانیان لەو ناوچانە.