1 2 aim

کۆماندۆی کوردستان ژمارەیەک حەشارگەی داعشی خاپور کرد

لە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراواندا كۆتایی بە مۆڵگە و حەشارگەكانی دا*ع*ش و شانە نوستووەكانی تیر*ۆرستا*ن هێنرا و دەست بەسەر ژمارەیەك ئامێری پەیوەندیكردن و پەڕاوێكدا گیرا، كە زانیاری تێدا تۆماركراوە.

"كوڕانی كۆماندۆی" كوردستان لەرێگەی سەرچاوە و زانیاری ووردی هەواڵگری لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لە سەعات ٤.٠٠ی بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٣ی نیسانی ٢٠٢٥ لە سنووری گەرمیان و بەدیاریكراوی "بەرزاییەكانی دوراجی"، دەستیان بە كێوماڵ كردنی ناوچەكە كرد و ژمارەیەك تونێل و حەشارگەی تیر*ۆرستا*ن، كە شوێنی حەوانەوە و هەڵگرتنی ئازوقە و بەندینخانەی كاتی بوو خاپوور كرد و یەكێك لە حەشارگەكانیان تەقاندەوە. 

لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و بەهۆی سەختی شوێنەكە و نەبوونی رێگەی ئۆتۆمبێل سوود لە ئامێری "شۆفڵ" بینرا بۆ درووستكردن و چاککردنی ڕێگاكە، تا هێزەكان بتوانن بگەنە ئامانجەكان، هاوكات لە ئاسمانەوە فڕۆكەی هاوپەیمانان چاودێری كۆی ئۆپەراسیۆنەكەی كرد.

لە یەكێك لە تونێلەكان "كوڕانی كۆماندۆ"ی كوردستان دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی پەیوەنیكردن و چەند پەڕاوێكدا گرت، كە زانیاری تێدا تۆماركراوە، بە كۆتا هاتنی ئۆپەراسیۆنەكە تەواوی حەشارگە و مۆڵگەكانی تیر*ۆرستا*ن، لەو ناوچەیە لەناوبراون و هیچ ئاسەوارێكیان نەما .