1 2 aim

فەرماندە دیار عومەر پێشوازی لە فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی كرد


پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 6ی7ی 2023 لە سلێمانی فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

لەدیدارێكدا بەڕێز فەرماندە دیار عومەر وێرای بەخێرهاتنی، سوپاسی فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد ،كە كوڕانی كەریم خان  و خزمانی برادۆست مێژوویەكی پڕ شانازیان لە شۆرشەكانی كوردستان هەیە و هەمیشە لە بواری ئاشتەوایی و كۆمەڵایەتی و پەیوەندی خزمایەتی ڕۆڵێكی باش و پشكی شێریان بەركەوتووە.

 

هاوكات هەر لە دیدارەكەدا فەیسەڵ كەریم خان برادۆستی سوپاس و دەستخۆشی لە فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان كرد، بۆ ئەو ڕۆڵە جوانەی كوڕانی كۆماندۆ هەیانە  لە پاراستنی خاكی پیرۆزی كورستان و خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

دۆخی هەرێم و ناوچەكەش تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەی هەردوولایان بوو.



پەیوەندی

Raparin Road, As Sulaymaniyah, Iraq

info@fortex.com

مێژووی دروستبوونی هێزی كۆماندۆی كوردستان، بەسەرپەرشتی و فەرماندەیی شەهیدی فەرماندە" ئاكام عمر" دەگەڕێتەوە بۆ كاتی سەر هەڵدانی داعش، كە سەرەتا ژمارەیان لە پەنجەكانی دەست كەمتر بوو و خۆبەخشانە، ئەركیان پاراستنی خاكی كەركوك بوو لە دەست تیرۆرستانی داعش، هاوكات لە سەركردایەتیكردنی شەڕی داعش ڕۆڵی سەرەكیان هەبووە و سەركەوتنی مەزنیان بەسەر تیرۆریستاندا هێنا.