1 2 aim

پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" لادرا

 

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی  سێشەممە 11ی تەمموزی 2023 لە قەزای بازیان-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەربازی و حزبی و كارگێری قەزاكە پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" لادرا.

شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" بە تەمەنێكی كەمەوە مێژوویەكی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ خۆی و كۆماندۆی كوردستان تۆماركرد، "فەرماندەكەمان" دۆستی خاك و خۆشەویستی هەژاران و كەسوكاری كەمدەرامەتان بوو  بۆیە هاووڵاتیان بەتاسەوە بۆ هەتا هەتایە یاد و یادەوەرییەكانی لەبیر و هزریاندا دەمێنێتەوە.