فەرماندە دیار عومەر سەردانی كولیەی عەسكەری قەڵاچوالانی كرد
جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بەیاروەری بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزەكانی/70 و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ سەردانی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانیان كرد و لە لایەن ڕاگری كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانەوە پێشوازیان لێكرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی 8ی 2023 بەڕێز دیار عمر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بە یاوەری بەڕێز پۆلۆ شاڵاو عەلی عەسكەری، بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزەكانی/70 و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ سەردانی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانیان كرد، لەلایەن بەڕێز لیوا سەڵاح زاهیر محەمەد بەگزادە، ڕاگری كۆلێژەكەوە بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا وێرایی بەخێرهاتنی گەرمی جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و بەڕێوەبەری هەواڵگری هێزەكانی/70 و فەرماندەكانی كۆماندۆ، ڕاگری كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە لە ئێستادا كۆلێژەكەیان بەردەوامە لە پێگەیاندنی خوێندكاران تا لە دواڕۆژدا وەك ئەفسەر لە نێو ڕێزەكانی هێزی پێشمەرگە خزمەت بە خاك و نیشتمان بكەن، هەروەها لە ئێستاشدا بە سەدان خوێندكار لەمەشقدان، هەروەها پڕۆسەی چاوپێكەوتنی خوێندكارانیش بۆ خولی نوێی دەرچووانی زانكۆ بەردەوامە.
هاوكات،جێگری فەرماندەی فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان سوپاسی ڕاگراییەتی كۆلێژ و ئەفسەر و كارمەندانی كرد و باسی لەوەكرد، كە كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان یادگارە بە نرخەكەی سەرۆك "مام جەلالە"كە پێشكەشی گەلی كورد و عیراقی كرد و تیشكی خستەر ئەوەی لە ئێستادا ژمارەیەكی بەرچاو لە دەرچووانی ئەم ؛ئەكادیمیا بەنرخە؛ لە نێو هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق پۆستی باڵایان هەیە و ڕۆڵی گەورە و كاریگەریان هەیە لە نێو دەسەڵات و حكومەتدا.
ئاشكراشیكرد، كە فەرماندەی كۆماندۆی كوردستان بەردەوام پشتیوان و هاوكار و هەماهەنگی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان دەبێت، وەك چۆن پێشتر شەهیدی فەرماندە "ئاكام عمر" ڕۆڵی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالانی بە پێویست و گرنگ دەزانی، لەپڕۆسەی بە ئەكادیمیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.
پڕۆسەی چاوپێكەوتنی پێشكەشكارانی خولی (5) ی دەرچووانی زانكۆی وەزارەتی پێشمەرگە یەكێكی دیكە بوو لەتەوەری دیدارەكە و فەرماندە دیار عمر، تیشكی خستەر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی وەرگرتنی خوێندكاران، بەپێی ئەو میكانیزمەی كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان كاری لەسەر دەكات، كە پێشكەشكار پێویستە لە چاوپێكەوتنی پزیشكی و توانای لەشدا سەركەوتن بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی ناوی بچێتە پڕۆسەی وەرگرتنەوە.