هاوكاری "فەرهەنگ ئەنوەر" كرا
پاش گەیشتنی بە یەكەم وێستگەی شاری سلێمانی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە پێشمەرگەی بەوەفا و كەمئەندام "فەرهەنگ ئەنوەر"ی تەمەن 41 ساڵ كرد كە لە كاتژمێر 10:30 خولەكی ڕۆژی شەممەوە بە پیادە لە هەولێر و لەسەر مەزاری پیرۆزی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" ەوە بەرەو سلێمانی بەڕێكەوتووە بۆ ئەوەی بچێتە سەر گۆڕی سەرۆك "مام جەلال" و بەشداریی یادە مەزنەكەی دامەزراندنی یەكێتی بكات.
شەهید فەرماندە "ئاكام عومەر" ئاگات لێیە ڕۆڵەكانی ئەم نیشتمانە لە دوای ژیان ئاوایت، وانەكانی " بەوەفایی و جوامێری و ئازایەتی و خاك دۆستی و خۆنەویستی " بۆ هەمووان دەگێرێنەوە .