فەرماندە دیار عومەر پێشوازی لە جێگری سەرۆکی هەرێم و شاندێكى یاوه‌رى كرد
جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێكى باڵای سەربازی كرد.
ئەمڕۆ چوار شەممە 23ی ئابی 2023 بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان لە بارەگای فەرماندەیی پێشوازی لە بەڕێز جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و بەڕێز بورهان سەعید سۆفی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بەڕێز وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی پێشمەرگە و بەڕێز فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ و بەڕێز لیوا رکن "عومەر صالح حسن" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 کرد .
جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، ڕۆڵى هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستانى له پاراستنى خاك و نیشتیمان به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كوڕانى كۆماندۆ هه‌میشه له پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگى دژ به داعش بوون و له ئێستاشدا چاوێكى كراوه‌ن بۆ پاراستى خاكى پیرۆزى كوردستان، بۆیه له‌و ڕووه‌وه مێژوویه‌كى پڕ شانازیان بۆ خۆیان و هێزه‌كه‌یان تۆماركردووه، هاوكات ڕێنمایی پێویستیشى دایه فه‌رمانده‌كانى كۆماندۆ.
دیار عومه‌ر، جێگرى فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی كۆماندۆى كوردستان سوپاسی جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم و شاندى میوانى كرد و ئاشكرایكرد، كه كۆماندۆى كوردستان له سه‌ر ده‌ستى شه‌هیدى فه‌رمانده "ئاكام عومه‌ر" وه‌ك چۆن ئه‌ركمان پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان بوو، له ئێستاشدا كۆڕانى كۆماندۆ ئه‌ركى له پێشینه‌یان پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستانه.
هاوكات بورهان سه‌عید سۆفی، ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و وه‌ستا ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگه و بەڕێز فەرماندەی گشتی هێزی یەدەگ و بەڕێز لیوا رکن "عومەر صالح حسن" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 ، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كانى كۆماندۆ كۆبوونه‌وه.