كۆماندۆ یادی لە دایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) ﷺ پیرۆز دەكات
بسم الله الرحمن الرحيم
"وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِلْعَالَمِينَ"
ئەی شاهەنشاهی ئاسمان و زەمین ... ناوی تۆ لای خوا "رسول الأمین "
بەبۆنەی هاتنەوەی ڕۆژی 12 "ربیع الاول" یادی لە دایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) ﷺ، پیرۆزبایی ئاراستەی كەسوكاری سەر بەرزی شەهیدان و موسوڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەكەین.
ئاكارەكانی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام (محمد) ﷺ پڕن لە وانەی ژیان و ئارامی و خۆشەویستی بۆ ئایين و خاك و نیشتمان، بۆیە ئەم یادە دەكەینە دەرفەتێك و جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەینەوە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە وەك کوڕانی "كۆماندۆ" درێژە پێدەری ئاكارەكانی سەروەری مرۆڤایەتین لە پاراستنی ئایین و خاك و نیشتمان، لەو پێناوەشدا هەرگیز درێغیمان نەكردووە و سازشیشی لەسەر ناكەین، تا لەو پێناوەدا خوێنمان دەبەخشین.
لە خودای گەورە داواكارین پەیامی ئاشتی و پێكەوە ژیانی فەخری کائینات (محمد) ﷺ بكرێتە هەوێنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوە ژیان و هەنگاونان بەرەو چارەسەری هەموو گرژییەكان و تەبایی و برایەتی و هاوكاری و یەكتر پەسەندكردن و رێزگرتن لە یەكتری و هەنگاوی جددی بۆ چارەسەری تەواوی كێشە و گیرو گرفتەكان.
هەزاران سڵاو و درود و ڕەحمەت لە پاكترین ڕۆحی مرۆڤایەتی (محمد) ﷺ ، كە دوای زیاتر لە هەزار و 400 ساڵ ، هێشتا پەیام و سوننەتەكانی بۆ مرۆڤایەتی ڕێ نیشاندەرن و ڕزگاری و سەرفرازی بەدی دەهێنێت، بۆیە چرای ئیسلام ناکوژێتەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ درەوشاوەتر دەبێت.