1 2 aim

سەرۆك بافڵ تاڵەبانی فەرماندەیی كۆماندۆی کوردستانى بەسەر كردەوە

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دوای هەڵبژاردنی بەسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەی "پێنجەم" یەکەم سەردانی بۆ فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان ئەنجامدا.

لەلایەن فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی کۆماندۆی کوردستان و ژمارەیەک لە فەرماندە و کوڕانی کۆماندۆوە پێشوازی لێکرا.

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی، دەست خۆشی لە کوڕانی کۆماندۆ و براکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر CTG و بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم کرد، کە توانیان زۆر بە باشی ئەمنیەتی کۆنگرە بپارێزن .

هاوکات، لەو سەردانەدا سەرۆک بافڵ تاڵەبانی چاوی بە پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر "عومەر عوسمان" باوکی شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" کەوت و قەڵغانی تێکۆشەرانی پێبەخشی و سوپاسی کرد.

جێگری فەرماندەیی و فەرماندە و کوڕانی کۆماندۆ جارێکی دیکە بەڵێنیان بە سەرۆک بافڵ تاڵەبانی دا ، کە هەموو کات لە پشتی دەبن تەنها بۆ مەرگ نەبێت پێشی دەکەون .