فەرماندە دیار عومەر پێشوازی لە كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی كرد
جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی كرد.
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 11ی تشرینی 2023 بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی تالاسیمیای سلێمانی كرد و لە دیدارێكدا جەخت لە داواكارییەكانی كۆمەڵەكە كرایەوە.
جێگری فەرماندەیی كۆماندۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە نەخۆشانی تالاسیمیا لە دۆخێكی تایبەتدان و پێویستە ئاوڕی جدیان لێ بدرێتەوە و هەموو لایەك هاوكار و هەماهەنگ بن، بۆ جێبەجێ كردنی داواكارییەكانیان.
باسی لەوەش كرد، بەردەوام "كوڕانی كۆماندۆ" پشتیوانی تەواوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەبن، بەتایبەت نەخۆشانی تالاسیمیا،كە وەرزانە خوێنی خۆیان لەگەڵ بەش دەكەن.
هاوكات، سەرۆك و ئەندامانی كۆمەڵەی تالاسیمیا سوپاس و ستایشی بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و فەرماندە و كۆڕانی كۆماندۆ كرد، كە بەردەوام و پێشمەرگە ئاسا هاوكار و دەستباری كۆمەڵەكەیان بوون، بەردەوام ئاگایان لە دۆخی كۆمەڵەكەیانە.
لە كۆتاییدا سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا قەڵغانی ڕێزلێنیانی بەخشیە فەرماندە دیار عومەر لە پای دڵسۆزی و خەمخۆری فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ، كە بەردەوام هاوكاری توشبووانی نەخۆشی تالاسیمیایان كردووە.