فەرماندە دیار عومەر پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی كرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی دووەمی 2023 بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ پێشوازیان لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كرد .
جێگری فەرماندەیی كۆماندۆی كوردستان بە ناوی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ وە بە گەرمی بەخێرهاتنی لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی كرد، هاوكات سەردانەكەی بەڕێزیانی بە پێویست زانی و ڕاپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی "كوڕانی كۆماندۆ" بۆ بەڕێزیان خستەڕوو .
هاوكات ، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەستخۆشی لە فەرماندە و"كوڕانی كۆماندۆ"كرد و باسی لەوەكرد، كە جێگەی شانازیە بە ماوەیەكی كەم و بە هەوڵی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" و ئێوەی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆ، ئەم هێزە بۆتە جێی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە گشتی و سەرۆك "بافڵ تاڵەبانی" بەتایبەتی، كە ئێستا كۆماندۆ جێگەی لە دڵی سەرۆكدایە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە "كوڕانی كۆماندۆ" لە شەڕدا هەمیشە پێشەنگی بەرگرین لە خاكی پیرۆزی كوردستان و لەكاتی شەڕی داعشیشدا ڕۆڵی بەرچاوتان هەبووە. لەكاتی ئاشتی و ئاسایدا، دەستی هاوكارییەكانتان لە ڕێگەی "بۆردی خێرخوازی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر"ەوە بەهەموو جێگەیەک دەگات .
لەكۆتایی دیدارەكەدا بەڕێز فەرماندە دیار عومەر ئەوەی خستەڕوو، كە كارمان خزمەتكردنی میللەتەكەی خۆمانە، لە بەرەكانی شەڕ خۆین دەبەخشین و لەناو گەلەكەی خۆشمان دەستی هاوكاریمان كراوەیە.