كۆماندۆ لەگەڵ دژەتیرۆری عیراق لەسنوری داقوق ئۆپڕاسۆنێكيان ئەنجام دا
فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لەسنوری داقوق لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق ئۆپڕاسیۆنێكی هاوبەشیان ئەنجامدا
شەوی ڕابردوو ڕێكەوتی 4-5 ی كانونی دووەمی 2024، فەوجێك لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق لە سنوری داقوق (چەمی رۆخانە) ئۆپراسیۆنێكی بەرفراوانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی گروپی تیرۆرستی دا*ع*ش ئەنجامدا
ئامانج لەو ئۆپڕاسیۆنە بەرفراوانە بۆ كێوماڵكردنی پاشماوەكانی دا*ع*ش بوو لەو ناوچانە، كە تیرۆرستان بەردەوام ئامانجیان تێكدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەدابڕێنراوەكانە بە تایبەت كەركوك
هاوكات، كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەوڵێكی لەرزۆك و ترسنۆكانەدا بەسەرپەرشتی گروپێكی تیرۆرستی لەناو بازاری شاری كەركوك لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا پولیسێك شەهید كرا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون، كە هەرگیز خوێنی شەهیدانمان بە فیرۆ نادرێن
هاووڵاتیانی خۆشەویستی كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكان و تەواوی هەرێمی كوردستان دڵنیادەكەینەوە، كە هەمیشە پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستان دەبین و دەبینە دەستێكی پۆڵاین دژی نەیاران و ئەو تاقم و گروپانەی دەیانەوێت ئاسایش و ئارامی خەڵك تێك بدەن