1 2 aim

کۆماندۆ ڕاپەڕینی گەلی كورد لە هەمووان پیرۆز دەکات

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ۳۳ ساڵ بەسەر ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە دایك و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەین. 


ڕۆژی 5/3/1991 ڕۆژێكی مێژووییە لەخەباتی گەلی كورد، بۆیە لەم یادە پڕ شكۆییەدا بە شانازییەوە دەست لەسەر  دڵمان دادەنێن و درود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدان دەنێرین، كە بۆ پاراستنی ئەم خاكە "كاروانی شەهیدان" لە ئێستا و بۆ داهاتووش بەردەوامی هەیە، مێژوو ئەوەی سەلماندووە گەلی كورد بۆ دۆزە ڕەواكەی سەدان ساڵە بە شانازییەوە خوێنی بۆ دەڕێژێت.


لە دوای ڕاپەڕین و بە ئێستاشەوە ڕەخنە و گلەیی و گازندەكان زۆرن، بەڵام دڵنیاین  نەوە لە دوای نەوە بە شانازییەوە لاپەرەكانی ئەم مێژووە پرشنگدارە هەڵدەدەنەوە،كە بۆ هەتا هەتایە لە دیرۆكی سەروەرییەكانی ئەم گەلە دەمێنێتەوە،بەپشتیوانی خوا و گەل و پێشمەرگە قارەكانەكانمان لاپەرەكانی مێژوومان پڕن لە سەروەری و نەبەردی، ئەم ڕێگەیەش بەردەوامی دەبێت .


"كوڕانی كۆماندۆ" جارێكی دیكە پەیمان دووپات دەكەینەوە، كە  درێژە پێدەری ئەو كاروانە بین، بۆ پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان، لە هەر  دەست و تاقم  و گروپێك، كە بیانەوێ دەستكەوتەكانی ئەم گەلە لەناو بەرن، بە ڕۆحێكی پێشمەرگە ئاسا و بەهەموو توانامانەوە پارێزگاری لە خاك و نیشتمان دەكەین .