هەڵەبجە داستانێکی مرۆڤایەتی بوو دژ بە زۆڵم و زۆرداری
رۆژی 16ی ئازاری هەموو ساڵێک یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەینەوە و بە ڕێزەوە درود بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەو شارە و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان دەنێرین.
لەکاتێکدا یادی ٣٦ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەینەوە، ئێمە لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان بەڵێن و وەفا و دڵسۆزی خۆمان بۆ ئەم شارە بریندارە دوپاتدەکەینەوە، کە هێشتا برینەکانی سارێژ نەبووە و بریندارانی کیمیابارانی ئەو شارە ئاواتیان تەنها هەناسەدانێکی بێ ئازارە.
کیمیابارانی ھەڵەبجە...
لەگەڵ ئەوەی برینێکی قوڵ و زامێکی لەبیرنەکراوە، یەکێکە لە دڕەندەترین ئەو تاوانانەی لە مێژوودا دژ بە مرۆڤایەتی کراوە ھاوکات سیمبولی خۆڕاگری و مانەوەی گەلی کوردە دژ بە چەوساندنەوە و زوڵم و ستەمی داگیرکەران .
جارێکی دیکە درود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدانی ئەو شارە دەنێرین و سڵاو رێز و وەفاش ئاراستەی خەڵکی خۆڕاگری شارەکە دەکەین.