کۆماندۆ ساڵی نوێی ٢٧٢٤ی کوردی و نەورۆزی جەژنی نەتەوەیی کوردان پیرۆز دهكات
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی (٢٧٢٤)، ئازادکردنی کەرکوکی قودسی کوردستانەوە پیرۆزبایەکی گەرم لە خۆمان و دایک و خانهوادهی سهربهرزی شههیدان و پێشمهرگه قارهمانهكان و گهلی ئازا و خۆراگری كوردستان دهكهین.
نەورۆز... ئەگەر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هێمای ڕاپەرین و ئازادی و هاتنی بەهار و زیندووبوونەوەی سروشت بێت، بۆ ئێمەی "کوڕانی کۆماندۆ" هاندەرێکە، کە زیاتر پابەندی دروشمی "پارێزەی خاک و نیشتمان"بین.
لای هەمووان ئاشکرایە ئەوەی لە نەورۆزی کوردەواری و لە کوردستاندا مایەی شانازیی هەموومانە هەروا ئاسان بەدەست نەهاتووە ئاکامی خەباتی کۆڵنەدەرانەی دەیان ساڵەی خەڵکی کوردستانە، لەبەرانبەر هەر چەشنە زەبروزەنگ و سەرکوت و بەکارهێنانی هەر جۆرە سیاسەت و پیلانگێریەک، کە گەلی کوردی ئازا سەریان دانەنەواند و کۆڵیان نەدا و بە ئێستاشەوە دەستبەرداری خواست و مافە نەتەوەییەکانی نابێت.
لەم ڕۆژەدا درود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی كەركوك و ڕاپەرینی بەهاری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و سەرجەم شەهیدانی گەلەكەمان دەنێرین.
جارێكی دیكە سەری ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی و نەورۆز و ڕاپەرین و ئازادی لە هەمووان پیرۆز بێت...