جێگری فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆ پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی ووڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێم كرد
جێگری فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی ووڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان كرد و پرسی هەماهەنگی نێوان هەردوولا تاوتوێ كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ ئازاری ۲۰۲٤، بەڕێز "دیار عومەر" جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی ووڵاتی ئەڵمانیا كرد، كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان عقید "وۆڵف-ئەلێكساندەر هامپ" فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، ڕائد "لویزا ڕۆیمەر" ڕاوێژكاری فەرماندە و "ئیحسان وەلزی" ئەفسەری سیاسی هێزی ئەڵمانیا لە هەرێم.
بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، پاش بەخێرهاتنی شاندی میوان باسی لە پێویستی دروستبوونی ئەو كاتی هێزی كۆماندۆ كرد، كە لەسەر دەستی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" دامەزرا و وەك چەند تێمێكی شەڕكەری مەشقپێكراو و خۆبەخش لە هێڵەكانی پێشەوەی شەڕی دژی داعش لە كەركوك و دەوروبەری و ناوچەكانی دیكە ڕۆڵی یەكلاكەرەوەیان دەبینی، هاوكات لە ڕزگاركردن و تێكشكاندنی داعش لە بەشێكی زۆری ناوچەكان پشكی شێریان بەركەوت، لە ئێستاشدا كۆماندۆ لەگەڵ گەورەبوونی هێزەكەی، بۆتە جێگەی متمانەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.
هاوكات، فەرماندەی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، سوپاسی جێگری فەرماندە و هێزی كۆماندۆی كوردستان كرد و ڕۆڵی شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر"ی لە ڕووبەڕووبوونەوەكانی داعش بەرز نرخاند و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە هێزی كۆماندۆ لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا لە هەرێمی كوردستان جێگە دەستیان دیارە، سەرسامی خۆشی بۆ ئەو بەرەوپێشچوونەی هێزەكە لە ڕووی مەشق و دیسپلینی سەربازییەوە دەربڕی.
هەر لە دیدارەكەدا، كە ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ ئامادەبوون هاوكاری و پاڵپشتیە سەربازی و ڕاوێژكارییەكانی هێزەكانی ئەڵمانیا بۆ هێزی كۆماندۆی كوردستان لە بوارە سەربازییە جیاجیاكاندا گفتوگۆی لەبارەوەكرا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا، شاندی میوان لیوای پشتیوانی و بەشێك لە فەوج و تیمە شەڕكەرەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستانیان بەسەر كردووە .