سەرۆك بافڵ تاڵەبانی بەربانگی لەگەڵ هێزەكانی كۆماندۆ كردەوە
ئەم ئێوارەیە بۆ بەربانگ سەرۆک "بافڵ تاڵەبانی"سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان میوانی کوڕانی کۆماندۆ بوو.
سەرۆکمان گەنجێکی لێهاتوو و کاریگەری ڕۆژگاری ئەمڕۆ و دڵسۆز و گەریدە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
بەیانیەک بەخەبەر دێین هەواڵی گەیشتنی بە ئەو پەڕی ڕۆژهەڵاتی جیهان دەبیستین و ڕۆژێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ووڵاتانی ڕۆژئاوا لە کۆبونەوەدایە.
دوێنێ سەرۆک لە بەغدا بوو بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەمڕۆش دڵی لای براکانی شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر"بوو بۆ خوانێکی بەربانگ میوانمان بوو.
سەرۆک "بافڵ تاڵەبانی" ئەو سەرۆکە کاریزما گەنجەی هیلاک بوون نازانێ و بەردەوام بەجوڵەکانی نەیارانی توشی شۆک کردووە، هاوشێوەی سەرۆک "مام جلال" تەنانەت سێبەرەکەشی "ناچەمێ".