1 2 aim

کۆماندۆ دوو تونێلی تیرۆرستانی خاپوور کرد

لە ئۆپەراسیۆنێكدا دوو تونێلی داعش خاپور كرا و دەست بەسەر ژمارەیەك كەرەستەی ئەلكترۆنی تیرۆرستاندا گیرا.

تیمێكی شەڕكەر لە "كوڕانی كۆماندۆ" دوای دەستكەوتنی زانیاری ووردی هەواڵگری لەگەڵ تیمێكی هاوپەیمانان لە سەعات٢:٠٠ ی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێكەوتی٢٣-٢٤/ ٥ / ٢٠٢٤ لەسنوری گەرمیان - تاوێركەوە، دەستیان بە كێوماڵ كردنی "دەرچەی تاوێركەوە" كرد و دوو تونێلی تیرۆرستانیان لەو ناوچەیە خاپوور كرد.

لەكاتی كێوماڵ كردنەكەدا و لە یەكێك لە تونێلەكان "كوڕانی كۆماندۆ" دەستیان بەسەر چەند ئامێرێكی ئەلكترۆنی و لاپتۆپ و پارچەی یەدەكی ئامێرە ئەلەكترۆنییەكاندا گرت، كە ئامانجی ئۆپراسیۆنەكە دەستكەوتنی ئەو كەرەستانە بوو.

هاوكات، ئۆپراسیۆنەكە لە ئاسمانەوە لە لایەن هێلیكۆپتەری هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی كرا و لە سەعات ٩:٠٠ ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆتایی هات.