کۆماندۆ سەری ساڵی ١٤٤٦ كۆچی لە هەمووان پیرۆز دەکات
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
"وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ فِي ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْ لَنُبَوِّئَنَّهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗۖ وَلَأَجۡرُ ٱلۡأٓخِرَةِ أَكۡبَرُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ"
صدق الله العظيم
سورەتی نەحل ئایەتی ٤١
بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی ١٤٤٦ كۆچی پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان و هەرێمی كوردستان و دایك و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان بەتایبەتی و هاوسەنگەرانمان دەكەین، بەو ئومێدەی ساڵی نوێی كۆچی وەرچەرخان و پاڵنەرێكی بەهێز بێت بۆ بەخۆداچوونەوە و خواپەرستی زیاتر.
"كۆچی پێغەمبەر ﷺ" لە شاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە لە میژووی موسڵمانان رووداوێكی دەگمەن و ڕێز لێگیراوە، كە ئامانجەكەی رزگاربوون بوو لە زوڵم و گەندەڵی و نادادی و دەستپێكی قۆناغێكی نوێی دامەزراندنی دەوڵەت و شارستانیەت، كە دواتر بووە هۆی بناغەی دامەزراندنی كۆمەڵگایەك لەسەر بنەمای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایەتی و راستگۆیی و هەماهەنگی.
كۆچی سەروەری مرۆڤاییەتی "پێغەمبەر ﷺ" ئەوەمان فێر دەكات، لە پێناو خودا و پاراستی خاك و نیشتمان رۆح و گیانمان بەخت بكەین و لەو پێناوەدا لە هیچ شتێك نەگەڕێینەوە، بۆیە وەك "كوڕانی كۆماندۆ" ماندوو نابین و كۆڵ نادەین و بەردەوام دەبین لەسەر ڕێبازەكەمان، تا وەك شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" خوێنمان پێشكەشی خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین.
لە خوای گەورە داواكارین هاتنەوەی ساڵی نوێی كۆچی ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك و یەكڕیزی نێوان خەڵك و هێز و لایەنە سیاسییەكان و ساڵی ئایندە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتر بۆ گەلەكەمان بێتەدی.
ئەم یادە پڕشكۆیە لەهەموو لایەك پیرۆز دەكەین ...