سیدصادق؛ ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژەی خێرخوازی مزگەوت و بنکەی تەندروستی "بابەگوڕگوڕ"ی ٢٤ کاتژمێری بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٤ قائیمقامیەتی قەزای سیدصادق لەساڵیادی ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە "ئاکام عومەر" و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی و مامۆستایانی ئایینی و کەسایەتییەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و قەزاکانی سیدصادق و شارەزوور ڕێوڕەسمی کردنەوەی هەردوو پڕۆژەی خێرخوازی مزگەوت و بنکەی تەندروستی "بابەگوڕگوڕ"ی ٢٤ کاتژمێری، کە لەسەر ئەرکی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دروستکرا بەڕێوەچوو.
فەرماندە ئەمڕۆ و لەساڵیادی شەهید بوونت لە حزووری ڕۆحی پیرۆزتدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە کوڕانی کۆماندۆی کوردستان ئێستا لە جاران زیاتر قەڵا و هێزی لەبن نەهاتووی گەل و دەستێکی پۆڵاینین بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.
ڕۆحی شەهیدان شاد و یاد و یادەوەرییەکانیان هەمیشە زیندوو.