1 2 aim

هاتنەوەی ساڵی نوێ لەهەمووان پیرۆز دەکەین

کەمتر لەشەش کاتژمێری دیکە کۆتایی بەساڵی ٢٠٢٤ دێت ، ساڵی٢٠٢٥ دەستپێدەکات و هاتنەوەی ساڵی نوێ لە کوردستانیانی خۆشەویست پیرۆز دەکەین.

کوڕانی کۆماندۆ ئەو کات خۆشحاڵین، کە بەئاسودەیی و ئازادی پێشوازی لەساڵی نوێ بکەن و بۆنە و شادییەکانتان بەخۆشی لەگەڵ خۆشەویستانتان بەشبکەن.

بێ خەم و دڵنیابن، "کوڕانی کۆماندۆ" ئاگامان لەشکۆی نیشتمان و خاکی پیرۆزی کوردستانە و هەروەها دڵمان لای بەرخودانی براکانمانە لە ڕۆژئاوای کوردستان، بەشکۆوە ڕێز لە قوربانی و بەرخودانی ئەو بەشەی خاکی پیرۆزی نیشتمان دەگرین.

بەڵێنمان بەخودا و خەڵک و خاکی پیرۆزی کوردستان داوە، ساڵ لە دوای ساڵ زیاتر لە جاران ببینە قەڵغانی پاراستنی ماف و کەرامەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، ئەمە ڕێبازێکە تاکی بە تاکی "کوڕانی کۆماندۆ"ی لەسەر گۆشکراوە. 

دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆز بێت...
https://www.facebook.com/share/v/17yUrYVv4U/