٤٠ ساڵ دوای ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە (مامە ریشە) هێشتا خەبات و بەرخۆدانی ئەو جوامێرە بەردەوامە
٤٠ ساڵ دوای ژیانئاوایی شەهیدی فەرماندە (مامە ریشە) هەڵۆ چنگ بەگڕەکەی کەرکوک و گەرمیان، هێشتا خەبات و بەرخۆدانی ئەو جوامێرە بەردەوامە و رێبازەکەی درێژەی هەیە، رێز لە خەبات و تێکۆشانی دەگرین.
هەموو ساڵێك لە ۲٤ی کانونی دووەمدا بە شکۆوە یادی رووداوێكی ناخهەژێن و تراژیدی رۆڵەیەکی گەلەکەمان دەكەینەوە، کە یادی شەهیدکردنی شێرە كوڕێكی هەڵکەوتوویی مێژووی کورد و کەرکوک، نەجمەدین شکور ڕەئوف ناسراو بە (مامە ریشە) دەکەینەوە، کە چیایەک بوو لە هێز و ورە و کێوێک لە نەترسان و دنیایەک لە ئازایەتی و خۆنەویستی و خاکویستی بوو، کۆستی لە دەستدانی خەسارەتێکی گەورە بوو کە لە گەلەکەمان کەوت.
رۆحی پیرۆزی ئەفسانەی سەدەی رابردوو "مامە ریشە" شاد و یاد و یادەوەرییەکانی هەمیشە زیندوو...
درود بۆ رۆحی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان