کۆبانێ لەسەر ئاستی کوردستان بووە هێمای یەکگرتووی کورد و هێز و ئیرادە و بەرخودانی گەل
کۆبانێ لەسەر ئاستی کوردستان بووە هێمای یەکگرتووی کورد و هێز و ئیرادە و بەرخودانی گەل و بۆ جیهانیش بووە ناوەندی بەرگری و سومبولی ڕووناکی و کۆتایی هاتنی تاریکستانی داعش.
ڕۆژی ٢٦ی کانونی دووەم دە ساڵ بەسەر بەرخۆدانی کۆبانێ، کە لەلایەن پێشمەرگە و شەڕڤانان و بەهەماهەنگی هاوپەیمانان تێپەڕدەبێت، کە بووە سەرەتای تێکشکانی ئەفسانەی تیرۆرستان، لەو کاتەوە داعش یەکەمین گورزی بەهێزی تێکشانی لە کۆبانێ بەرکەوت و هەنگاو بە هەنگاو داعش لە تەواوی ناوچەکە کۆتاییان پێهێنراو و ئەفسانەکەیان بوو بە ڕابردوویەکی رەش و خرایە زبڵدانی مێژووەوە.
لەم یادەدا وێرایی پیرۆزبایی لە کوردستانیان و جیهان ، بەڵام بەئێستاشەوە دڵمان لای براکانمانە لەو بەشەی خاکی پیرۆزی کوردستان (رۆژئاوای کوردستان) و بەشکۆوە سهرمان لهبهردهم گيانى پاكى شههيدانی پێشمەرگە و شەرڤان دادهنوێنين و به رێز و وهفادارييهوه ياديان دهكهينهوه.
پێشمەرگە ... پێکەوە لەگەڵ شەڕڤانان و بە هەماهەنگی هاوپەیمانان شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیان دژی چەکدارانی داعش کرد و ئەو بەرگرییەی لە ناوچەکە کرا، بەرگرییەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو رۆڵی هەبوو لە پاراستنی ئەو بەشەی خاکی پیرۆزی کوردستان و سوریا و جیهان بەگشتی لەوەی بەتەواوی بکەوێتە ژێر هەڕەشەی داعشەوە.
درود بۆ ڕۆحی پیرۆزی شەهیدانی دەستی تیرۆر و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان.