بیست و یەك ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك "مام جەلال" لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕ دەبێت
بیست و یەك ساڵ بەسەر رۆژی مورافەعە گەورەكەی سەرۆك "مام جەلال" لە ئەنجومەنی حوكم تێپەڕ دەبێت، كە كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەمووان سەلماند و هیچ بوارێكی نەهێشتەوە بۆ نكۆڵیكردن لە حەقیقەتی كوردستانیبوونی شارەكە، بۆیە ئێمە لە "كوڕانی كۆماندۆ" شانازی بەو مێژووە پرشنگدارەوە دەكەین.
رۆژی ٩ی شوباتی ٢٠٠٤، سەرۆك "مام جەلال" لە كۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی حوكمدا، بە بەڵگە و نەخشە و دۆكیۆمێنتی مێژوویی كوردستانی بوونی كەركوكی بۆ هەموو لایەك سەلماند، خەبات و هەوڵدانی لەمێژینەی مامی گەورەمان لەپێناو كەركوك و كەركوكییەكان ئەو راستیەیە، كە دەبێ هەموو شانازی پێوە بكەین، لە ئێستاشدا سەرۆك بافڵ تاڵەبانی و یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان درێژەپێدەری ئەو خەبات و رێبازە پیرۆزەن، كە كەركوك بەشێكی دانەبڕاوە لە خەباتی حزبی شەهیدان و خۆمان بە خاوەنی راستەقینەی كەركوك دەزانین.
مورافەعە گەورەكە... رۆژی پێداچوونەوەیە بەو ستەم و زوڵمە مێژووییەی لە كورد و كوردستان و لە كەركوك و پێكەوە ژیانی نەتەوەكان لەو شارە كراوە، بۆیە وەك چۆن لە دیدی سەرۆك مام جەلال و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، مەسەلەیەكی گرنگی ستراتیژییە و سازشی لەسەر ناكرێت، بۆ ئێمەش لە "كوڕانی كۆماندۆ" هەمان بڕوای نەگوڕمان هەیە و دەبینە قەڵغانی پاراستنی شكۆ و كەرامەتی كەركوك و كەركوكییەكان.
دوای ٢١ ساڵ بەداخەوە...
لەم مەسەلە رەوایەدا كەمتەرخەمی سەركردایەتی سیاسی كوردستان دەبینرێت، كە جیاوازییە حزبییەكانیان كردووەتە هۆكاری پەرتەوازەیی و نایەكگرتوویی و لەهەمووشی خراپتر لەسەر ناسنامە و شوناسی نیشتیمانیی كەركوك.
سڵاو و درود بۆ رۆحی پیرۆزی پارێزەری ماف و شوناسی كەركوك سەرۆك "مام جلال" و
سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان