جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كۆبووەوە
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد و لەلایەن فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان كرد و لە لایەن بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆوە بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
فەرماندەی هێزەکانی كۆماندۆی كوردستان بە ناوی فەرماندە و كوڕانی كۆماندۆوە جارێکی دیکە بەگەرمی بەخێرهاتنی لە بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كرد، هاوكات سەردانەكەی بەڕێزیانی بەپێویست زانی و لەو رووەوە ڕاپۆرتێكی كورتی دەربارەی ئەركەكانی "كوڕانی كۆماندۆ"ی بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ی بۆ بەڕێزیان خستەڕوو.
لەكۆبوونەوەكەدا جێگری سەرۆكی هەرێم سوپاس و دەستخۆشی لە فەرماندە و کوڕانی کۆماندۆ کرد و رۆڵ و كاریگەری كوڕانی كۆماندۆی لە رووبەڕووبوونەوەكانی داعش و پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان بەرز نرخاند، باسی لەوەشكرد ئەو رێبازەی كۆماندۆ كاری لەسەر دەكات پیرۆزە و شەهیدی فەرماندە "ئاكام عومەر" لەو پێناوەدا خۆێنی بەخشییە خاك و نیشتمان، بۆ ئێمە كۆماندۆ یادگارە شیرینەكەی "ئاكام عومەر"ە و ئێمەش درێژەپێدەری ئەو رێبازە دەبین.
هاوکات، پرسی یەكخستنەوە و چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و مەشق و ڕاهێنانەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی توانا سەربازییەكانی پێشمەرگە باسی لێوەکرا و هەروەها بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان خرایە بەر باس و لەو بارەیەوە، جێگری سەرۆک رێنوێنی پێویستی دایە فەرماندەكان.