كوڕانی كۆماندۆ" لەكۆی ١١ تیم ئەمجارەش بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی یەكە سەربازییەكانی ھێزەکانی ٧٠ ،
"كوڕانی كۆماندۆ" لەكۆی ١١ تیم ئەمجارەش بوونە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی یەكە سەربازییەكانی ھێزەکانی ٧٠ ، بەمەش شانازییەكی دیكەیان خستە سەر مەڵۆی سەروەرییەكانیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ٢ی٢٠٢٥ كاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی داخراوی وەرزشی مامۆستا "ساڵح عەلی" ڕێوڕەسمی یاری كۆتایی پاڵەوانی خولی تۆپی پێی فوتساڵی یەكە سەربازییەكانی هێزەكانی ٧٠ لە نێوان تیپی "كۆڕانی كۆماندۆ" و دەستەی ئەركانی هێزەكانی ٧٠ بەڕێوەچوو، كە بۆ ١١ تیمی یەكە سەربازییەكان رێكخرابوو.
هاوكات، ڕێوڕەسمەكە بەئامادەبوونی بەڕێزان لیوا روكن عبدالله عبدالرحمن، بەڕێوەبەری ئۆپراسیۆنەكانی هێزەكانی ٧٠، فەرماندە دیار عومەر، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و بەڕێوەبەری پشكنین و بەدواداچوونی هێزەكانی ٧٠ و بەرێوەبەری مەشقی هێزەكانی ٧٠ و بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی یارییەكان و مەشقی جەستەیی و ژمارەیەك لە فەرماندەكانی كۆماندۆ بەڕێوەچوو، كە تێیدا "كوڕانی كۆماندۆ" بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بوونە پاڵەوانی خولەكە و كاسی سەركەوتنیان بەرزكردەوە.
لە دوای كۆتایی هاتنی یارییەكە خەڵات بەسەر تیمە سەركەوتووەكاندا دابەشكرا و بەڕێز فەرماندە دیار عومەر، وێرایی پیرۆزبایی دەسخۆشی لەهەر دوو تیم كرد و داوای لە "كوڕانی كۆماندۆ" كرد، زیاتر پەرە بە توانا جەستییەكانیان بدەن و ئەم سەركەوتنە بكەنە ئەزمونی بەردەوامیان، كە شانازییەكە دەچێتە سەر مەڵۆی سەروەرییەكانی دیكەی كۆماندۆی كوردستان.
https://www.facebook.com/share/v/15pwhNuYFJ/