1 2 aim

راپەڕینی ئازاری 1991 مێژووییەكی پرشنگدارە لە ئاسمانی نیشتمان

"راپەڕین" ئەو مێژووە پرشنگدارەیە، توانی كۆتایی بە قۆناغی زوڵم و ستەمی دیكتاتۆریەت لە باشووری كوردستان بهێنێ، ئاگری پەنگ خواردووی گەل و جەماوەر لە رۆژی ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە دەروازەی راپەڕینەوە دەستیپێكرد و لە سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانی بڵێسەیدا و گەیشتە هەولێری پیرە قەڵا و منارە و دهۆكی دەلالیش ئازاد كرا، هاوكات لە رۆژی نەورۆزدا تاجی سەركەوتنی راپەڕین لە "كەركوك"ی قودسی كوردستان لەسەرنرا.

یادی سی و چوار ساڵەی شكۆداری راپەڕینی ئازاری ١٩٩١ی گەلی كورد لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان و تەواوی كوردستانیان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە پیرۆز دەكەین، ئەم شۆڕش و بەرخودانە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و بەرئەنجامی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و بەشداریی و پشتیوانیی كارای خەڵك و دیارییە بەنرخەکەی "سەرۆک مام جەلال" بوو بۆ گەلی كوردستان.

راپەڕین شێواز و دەسكەوت و قۆناغێكی خەبات و شۆرشی هەر گەل و نەتەوەیەكە بۆ بەدیهێنانی ئامانج و دەستكەوتەكانی، كە راپەڕین رووداێكی گەورە و گرنگ و ناوازەی مێژوویی بوو زۆر دەسكەوت گۆڕانكاری و وەچەرخانی هێنایە ئاراوە، بۆیە "كوڕانی كۆماندۆ" لەم رۆژە مێژووییەدا بەڵێن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەدەین، كە پارێزەری راستەقینەی ماف و ئامانج و دەستكەوتەكانی راپەڕین بین.

هەموو بە شانازییەوە دەستمان لەسەر دڵمان دادەنێین و " یادی ئەو شەهیدانە دەكەینەوە، كە لە دژی ستەمكاری و دیكتاتۆریەت جەنگان"، سڵاو و دروود بۆ رۆحی پیرۆزیان دەنێرین، ئومێدمانە ئەم یادە مەزنە ببێتە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و ئاوەدانكردنەوەی زیاتری كوردستان، چاوەڕوانی كۆمەڵانی خەڵك بۆ ژیانێكی ئاسوودەیی وخۆشگوزەرانی و دادپەورەی پێویستی بە چارەسەری بنەڕەتیە بە ئاڕاستەی بەدیهینانی حوكمڕانی دروست و تەرخانكردنی داهاتی گشتی بۆ خزمەتی خەڵك.

جارێكی دیكە بەرز و پیرۆز بێت یادی ڕاپەڕینە شكۆدارەكەی ئازاری ١٩٩١، پیرۆز بێت لە گەلی کوردی ئازا تێكۆشەر و کۆڵنەدەر و نەمری بۆ شەهیدانی رێگەی رزگاری كوردستان.